تەرمی 18 کۆچبەر لە دارستانەکانی ئەڤاندای یۆنان دەدۆزرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی 18 کۆچبەری نایاسایی لە دارستانەکانی ئەڤاندای یۆنان دەدۆزرێنەوە، تا ئێستا ناسنامەی ھیچ یەکێک لەتەرمەکان دیار نیە.

شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند، کە تەرمی 18 کەس دۆزراوەتەوە کە گومان دەکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆچبەر بن کە لە دارستانەکانی ھەرێمی ئەفانداد بوون لە کاتێکدا ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دادیا نزیک ڕووباری ئیڤرۆس کەوتووەتەوە ڕوو لەزیاد بوونە و تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت بەھۆی کەش و ھەوای ناوچەکە و بوونی بایەکی زۆر بەھێز ، ھەر بۆیە 18 کۆچبەر بەھۆیەوەگیانیانلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان، تەرمەکان بە دوو گروپدا دۆزراونەتەوە و بەگوێرەی لێکوڵینەوەکان ئافرەتی دووگیانیشی تێدا بووەو تا ئێستا ناسنامەی ھیچ یەکێک لەتەرمەکان دیار نیە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

نوێنەری بەشی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاندووە، لەکاتی پشکنینی ناوچەکە کە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە لە ھەرێمی ئافاندا ئەنجامدراوە، 18 تەرم لە نزیک ئاگرەکە دۆزراونەتەوە و لەبەر ئەوەی ھیچ کەسێک سکاڵای وونبوونی تۆمار نەکردوە ئەگەری ھەیە کۆچبەربن و ویستویانە بە نایاسایی بچنە وڵاتانی ئەوروپا لەو ڕێگەیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا