پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانى ئەڵمانیا بەزۆرینەى دەنگ کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بەجینۆساید ناساندو بووە ١٢ هەمین وڵات کە ئەو کۆمەڵکوژیەى بە جینۆساید ناساندبێت.
ئەمرۆ پێنج شەممە پەرلەمانى ئەڵمانیا دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەزۆرینەى دەنگی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە جینۆساید ناساند.
ژمارەیەک کەسایەتى ئێزدی و رزگاربووی دەستى داعش لە پەرلەمانى ئەڵمانیا ئامادە بوون و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو بریارە و داوایان کرد لە وڵاتانى دیکە ئەوروپا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە جینۆ ساید بناسێنێت.
بە جینۆسایدناساندنى کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان ژمارەى ئەو وڵاتانەى ئەو بڕیارەیانداوە گەیشتووەتە ١٢ وڵات و لەئێستاشدا ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە پلانیاندایە ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسێنن.
لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ تیرۆرستانى داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری و بەهۆیەوە نزیکەى پێنج هەزار کەس بوونە قوربانى و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژن و منداڵیش ڕفێنران، تائێستا لەو ژمارەیە سێ هەزارو ٥٦٠ کەس ئازاد کراون.