ئیبرا: یان یەكەم بە یان واز بهێنە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مۆمی 39 ی تەمەنی دەكوژێنێتەوە، بەڵام تا ئێستاش ئاستێكی بەرز و ناوازە پێشكەش دەكات كە وای كردووە پزیشكەكانیش تووشی سەرسوڕمان ببن بەرامبەری و ئەو توانایەی كە هەیەتی.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئاراستەی كرا سوڵتانی سویدییەكان وتی: (من شێرم شێریش هەمیشە برسییەتی هەر بۆیە منیش بەردەوامم لە ڕاو كردن لە یاریگاكانی تۆپی پێ‌ دا).

سەبارەت بەوەش كە ئەو تەمەنی هەڵكشاوە و توانیویەتی پارێزگاری لە خۆی بكات و بەردەوام بێت لە یاری كردن بە ئاستێكی بەرزەوە ئیبرا وتی: (تەمەن لای ئێوە هەیە دەنا من خۆم وەك یاریزانەكانی تری میلان دەبینم و هیچ جیاوازییەكمان نییە تەنها ئەوە نەبێت من سەركردەی ئەوانم و ڕێبەرایەتییان دەكەم بۆ ئەوەی باشتر بە دەر بكەون).

لای خۆشییەوە مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری كاروبارەكانی وتی: (پاش ئەو پێكانە سەختەی تووشی ئەژنۆی هات من بۆ خۆم پێم وا بوو ئەو ناتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام زۆر لە جاران باشتر گەڕایەوە و ئاستی بەرز و ناوازەشی پێشكەش كرد تەنانەت پزیشكەكان ئێستا كە چاودێری دەكەن تووشی شۆك بوون بەرامبەر جەستەی ئەو هەر بۆیە خوازیاری ئەوەن پاش وازهێنانی لە یاری كردن بتوانن توێژینەوەی لە سەر بكەن).


جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە سوڵتان لە یەكەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی كالچیۆی ئیتاڵیادا توانی ڕێبەرایەتی یانەكەی بكات بۆ بردنەوە بەرامبەر بە یانەی بۆلۆنیا بە تۆمار كردنی 2 گۆڵی یارییەكە هەر بۆیە پاش یارییەكە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: (یان یەكەم بەو هەمیشە لە لوتكەدا بمێنەرەوە یان واز بهێنە لە یاری كردن).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا