پۆله‌تیك سپۆرت
ته‌واوی یاریزانه‌كانی تۆپی پێ له هه‌ڕه‌تی لاوێتیه‌وه تا كاتی بوون به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره سه‌رسامی یاریزانانی دیكه‌ن و به ته‌واوی ده‌یانه‌وێت له منداڵی‌دا لاسایی ئه‌و یاریزانه بكه‌نه‌وه كه خۆشیان ده‌وێت.
له‌وه‌ته‌ی میسی و رۆنالدۆ ده‌ستیان به یاریی كردووه، هه‌مووان هه‌رجاره‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن میسی یان كریستیانۆ باشترینی تۆپی پێ و بگره مێژووی ئه‌و یارییه‌شن، به‌ڵام كه‌من له‌سه‌رده‌می ئه‌و دووانه باسی یاریكه‌ری دیكه بكه‌ن.
ئه‌واتا زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤچی سویدی به‌بێ دوو دڵی سه‌رسامی رۆناڵدۆ دالیمای به‌رازیله و ئه‌و به پێشه‌وای خۆی ده‌زانێت له تۆپی پێدا.
ئیبرا ده‌نوسێت:
“ڕۆناڵدۆ باشترین بوو بریتی بوو لە ڕوحی تۆپی پێ. لێدەرکردن و ڕاکردن و شێوازی تۆمارکردنی گۆڵی دیاردەی ڕاستەقینەبوو، ئه‌و ده‌یزانی تۆپی پێ بكات
رۆناڵدۆ بەهرەکەی سروشتی بو، بە مەشق و ڕاهێنان نەگەیشتبووە ئەو ئاستە، ئه‌وه‌ش بزانن ڕۆناڵدۆ بەو شێوەیە لەدایکبووە و نمونەی نییە و نابێت، لە داهاتووشدا یاریزانێکی دیکە بەو خەسڵەتانەوە دروست نابێتەوە ئه‌وه‌راستییه و قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت”.