یاریزانێكی ڕیاڵ بۆ دۆرتمۆند

پۆڵەتیك سپۆڕت

یانەی بروسیا دۆتمۆندی ئەڵمانی جارێكی تر یاریزانێكی لاو لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەگوازێتەوە ڕیزەكانی بە وێنەی ئەشرەف حەكیمی ئەم یاریزانە نوێیەش بە هەمان شێوە هەر بە خواستنە.

ڕۆژنامەكانی ئەڵمانیا هەواڵەكەیان بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ڕینەر جیسۆس یاریزانی لاوی بەرازیلی ڕیاڵ مەدرید B گەیشتۆتە ئەڵمانیا و هەر ئەمڕۆش پشكنینی پزیشكی وردی بۆ دەكرێت و دواتر بە ڕاگەیاندنەكان دەناسرێنرێت.

بە پێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە: دۆرتمۆند و ڕیاڵ ڕێكەوتوون لە سەر ئەوەی یاریزانە لاوە بەرازیلییە تەمەن 18 ساڵەكە ڕوو لە دۆرتمۆند بكات سەرەتا بۆ وەرزێك بە خواستن پاشان بە ئەگەری درێژ كردنەوەی ماوەی خواستنەكەی بۆ وەرزێكی تریش ڕێكەوتوون.

جێی بیرهێنانەوەیە جیسۆسی تەمەن 18 ساڵ لە فلامینگۆوە ڕووی لە ڕیاڵ كرد بە مەبەستی یاری كردن لە پێكهاتەی یەكەمی یانەی شاهانەدا، بەڵام دواتر لە تیپی كاستیا ناونووس كرا و لەوێش تەنها 3 یاری ئەنجامدا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا