ئیمباپێ‌ لە نێوان سێ‌ یانەدایە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی خوازیاری مانەوەی هێرشبەرە لاوە فەڕەنسییەكەی كیلیان ئیمباپێ‌ یە لەگەڵی، بەڵام یاریزانە لاوەكە دەخوازێت ڕوو یانەیەكی تر بكات.

ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: ئەگەر چی بۆندەكەی ئێستای دوو ساڵی ماوە لەگەڵ یانەكەی، بەڵام ئیمباپێ‌ خوازیاری ئەوەیە پاریسی جێبهێڵێت و لەگەڵ یانەیەكی تر تاقی كردنەوەیەكی نوێی لە ژیانی تۆمار بكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: هەریەك لە ئینتێرۆ هینریكی بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەكە و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری ئێستای یانەكە هەوڵێكی زۆریان لەگەڵ یاریزانە لاوەكە داوە تا قاییلی بكەن بە مانەوە، بەڵام ئەو ئامادەیی تیادا نەبووە واژوو لە سەر بۆندێكی تر بكات لەگەڵ پاریس.

لە كۆتاییشدا لیكیب ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: ئەگەر كۆڕۆنا نەبوایە لەم میركاتۆیەدا ڕیاڵ مەدرید بۆندی خۆی ئامادەی پاریس دەكرد بە مەبەستی گواستنەوەی ئیمپا، بەڵام كۆڕۆنا نەیهێشت ئەو شتە ڕوو بدات هەر بۆیە ئێستا هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی پاریس بە مەبەستی هێشتنەوەی ڕیاڵ مەدریدیش دەخوازێت پەلكێشی سانتیاگۆ بیرنابیۆی بكات هەروەك یاریزانەكە خۆشی حەزی بە یاری كردن هەیە لە ژێر سەرپەرشتی یۆرگن كڵۆپ دا لە لیڤەرپول.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا