پۆڵه‌تیك سپۆرت
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه دیگۆ مارادۆنا كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام تا ئه‌مرۆ راهێنه‌ی مۆندیاڵی ساڵی (1986) هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ناوبراو نازانێت دیگۆ كۆچی دوایی كردووه، هه‌روه‌ها كه‌س و كاری به هه‌موو جۆرێك هه‌واڵه‌ی لێده‌شارنه‌وه.
كارلۆس بێلاردۆ كه له دوو مۆندیالی (86،90) له‌گه‌ڵ مارادۆنا گه‌یشتنه یاریی كۆتایی و جامی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ برده‌وه، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ دیگۆ هه‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی نه‌خۆشی و پیرییه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاودێری ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی یاریكه‌ره ژماره ده‌یه‌كه‌ی وه‌فاتی كردووه، كه‌سه نزیكه‌كانی نایه‌ڵن سه‌یری كه‌ناڵه‌كانی سۆشیال میدیا بكات جگه له نێت فلێكس نه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان به كه‌سوكاریان وتووه نابێت هه‌واڵی ناخۆش ببیستێت، تا تووشی نۆبه‌ی دڵ نه‌بێت.