یانەی بارسا دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە لۆنێل مێسی .
هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی مێسی کۆتایی پێ دێت ناوبراو ئازاد دەبێت و دەتوانیت بەخۆرایی بۆ هەر شونێک بڕوات کە پێی خۆش بێت .
لە بارییەوە ڕادیۆی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسا دەستی کردووە بەئامادەکاری ئۆفەرێکی تایبەتی بۆ مێسی ئامادەکردووە .
هەرچەندە ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە هەتا ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی مێسی نەکراوە و مێسیش هیچ هەنگاوێکی تازەی نەناوە بۆ نزیک بوونەوەی لەگەڵ بارسادا .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئۆفەری ئامادەکراو بۆ مێسی بەمجۆرە دەبێت گرێبەستەکە بۆ ماوەی دە ساڵ دەبێت بە نیوەی ئەو مووچەی ئێستا مێسی وەری دەگرێت .
لە کۆتایدا سپۆڕت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مێسی تا دوایی پاڵەوانێتی کۆبا ئەمریکا هیچ هەنگاوێک نانێت و دواتر قسەی کۆتایی دەکات لەگەڵ بارسادا .