هۆشداری لە تەعریب كردنەوەی كەركوك دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسیبە عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی لە پەڕەی ڕەسمی خۆی هۆشداریدا لە تەعریبكردنێكی گەورەی كەركوك و ڕایگەیاند: دووبارەبوونەوەی پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە سنوری پارێزگای كەركوك لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە بە مەرامی داگیركردنەوەی زەوی و زاری جوتیارانی كورد لەو ناوچانە، درێژەدانە بە سیاسەتی تەعریبكردنەوەی كەركوك كە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بۆ شێواندنی دیموگرافیای پارێزگاكە ڕەنگڕێژی ئەو سیاسەتەی كردووە.

تەئكیدی لەوەشكردەوە: كە بەردەوامیدان بە تەعریب پێش هەر شتێك پێشێلكردنی دەستوری هەمیشەیی عێراقە بەتایبەتی ماددەی 140.

لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی وتیشی: پێویستە هەموو لایەك پەی بە مەترسییەكانی درێژەدان بەو سیاسەتە ببەن كە مەترسی گەورەن و ئەركی نەتەوەیەكگرتوەكانە كە فشار دروست بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بە پێی دەستور و ئەركی سەركردایەتی كوردە لەسەر ئەو كێشەیە بێنە دەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا