وادەی وەبەرهێنانی گازی ناوخۆیی دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری نەوتی عێراق، وادەی لێکۆڵینەوەو وەبەرهێنانی گازی ناوخۆی ناوچەکەی دیاریرد، جەختی لە نرخی نەوتیش کردەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی لێکۆڵینەوەی لە گازی ناوخۆیی وڵات دیای کرد، جەختی لە نرخی نەوتیش کردەوە لە ئێستادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بە شێوەی هەنگاو بە هەنگاو، لە میانەی بەرهەمهێنانیدا.

ئەو وەزیرە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، تاساڵی 2025وڵات بە ڕێژەی لە %80پێداویستیە گازیەکانی خۆی بەدەست دەهێنێت.

وتیشی عێراق ڕێز لە سنوردارکردنەکانی ئۆپیک دەگرێت و پابەندە پێوەیان، لەگەل ئەو تەحەدا ئابوریانەی لەسەر ناوچەکە دروست بووە، نرخی نەوت دەگاتە ڕێژەی ئێستا لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی دڵنیایی.

لەسەر بارودۆخی ئێستاش وتی کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنان، ئاماژەی بەوەدا بەم دواییانە ڕێکەوتن کراوە لەگەڵ تۆتال، بۆ دامەزراندنی کار واژووی گرێبەستی چوار توانای وزەی خۆرو یەک گێگاوات کراوە، لەگەڵ 600ملیۆن کۆکراوەی غاز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا