پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکەدەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبنەوە .
لەبارەی کەشی سبەی شەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەتۆمارەکانی ئەمرۆ .
ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى