لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەئاگرەکەی بارازی لەنگە گرتەئەستۆ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر بە سەدان دوکان سووتان و زیانێکی مادی زۆر بەر خاوەن دوکانەکانی ئەو بازاڕە کەوت.

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر رووداوەکەدا رێکخراوێکی تورک بەناوی “میساقی میلـلی” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وەک چۆن پێشتر دوکانەکانی کەرکوکمان سووتاند ئاواش هی هەولێرمان سووتاند.

لە بەیاننامەکەدا رێکخراوەکە باس لە سووتاندنی 1315 دوکانى بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکات لە کۆی دوو هەزار 315 دوکان لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، کە ئەوان سووتاندویانە بۆ ئەوەی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر هەڵبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا