فراكسیۆنی كۆمەڵ داوای كەمكردنەوەی كورسی كەمینەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ ئەوەین 11 كورسی كەمینەكان كەمبكرێتەوە و دابەشی پارێزگاكان بكرێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەین كۆمسیۆن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات و 11 كورسی كەمینەكانیش كەمبكرێتەوە و دابەشی پارێزگاكان بكرێت.

عەبدولستار مەجید، وتیشی: جا ئەوەی كۆمسیۆن حاكم بێت یان كادری حزبیی، قسەی ئێمە ئەوە بووە كە كۆمسیۆنی ئێستا سەرپەرشتی هەڵبژاردن بكات نەك كادری حزب و حاكم و شتی وا ئێمە بە نوسراوی فەرمیش لەم بارەیەوە قسەی خۆمان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا