پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 77 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 53 سەنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی ڕووداوەکانی چین و بەردەوامی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە کە یەکێکە لە گەورە بەکارهێنەرانی وزە و سوتەمەنی، نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە.