پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی نۆکیا ئێکس ئاڕ40 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.
نۆکیا ئێکس ئاڕ40 کێشەکەی 238 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 750 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم4350 سناپ دراگۆن480 فایف جی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4850 میلی ئەمپێرە.