شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی نوێی می میکس فۆڵد دروست دەکات، کە توانای نوشتانەوەی هەیە.

مۆبایلی نوێی می میکس فۆڵد تاقیکراوەتەوە و توانای نوشتانەوەی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لەسەر یەک هەبووە، بۆیە ڕکابەری مۆبایلە نوشتاوەکانی سامسۆنگ و هواوی دەکات.

مۆبایلەکە شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ٨.٠١ ئینج، قەبارەی شاشەی دووەمی دەرەوەی ٦.٥٢ ئینجە، تێکڕای شەپۆلەکەی ٩٠ هێرتزە.

دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ١٠٨ مێگاپێکسڵە، هاوێنەی تێلیفۆتۆی بۆ نزیک کردنەوە بە ٣ سم هەیە، بە یەکەم مۆبایل دادەنرێت کە هاوێنەی شل لە کامێرەکەیدا بەکارهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا