وەن پڵەس بیستۆکێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تایبەتمەندیەکانی بیستۆکە نوێیەکەی خستەڕوو کە نرخێکی ڕکابەر لە بازاڕی ئامێرە ئەلیکترۆنە نوێیەکاندا هەیە.

بیستۆکی بوڵێتس وایەرلێس زێت تو وایەرەکەی شێوەیەکی مەتاتی جوانی هەیە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 230 گرامە، مایکرۆفۆنی پێشکەوتووی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان تێدایە، کە تایبەتمەندی ڕێگریکردن لە دەنگی بەرز و ژاوەژاوی دەرەوەی هەیە.

یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی دیکەی ئەم بیستۆکە پاتریەکەیەتی دوای بارگاویکردن بەرگەی 30 کاتژمێر کارکردن دەگرێت، تەکنیکی بلوتوزی تێدایە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی دیکەدا، نرخەکەشی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 24 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا