تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی زێت تی ئی

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی تایبەتەمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی زێت تی ئی ئەکسۆن50 پڕۆ دەخاتەڕوو.

مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن50 پڕۆ کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7250 سناپ دراگۆن768جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ620ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 33 مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا