پۆڵەتیک پرێس
ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات.
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلەکانی ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ و ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ پڕۆ دەخاتە بازاڕەوە، دوو مۆبایلەکە جیاوازیەکەیان لە شاشەکەیاندایە، ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ شاشەکەی تەختە، ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ پڕۆ شاشەکەی کەوانەییە.
مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس ٦٠ قەبارەی شاشەکەی ٦.٥٦ ئینجە بەدیقەی پیشاندانی ١٠٨٠/٢٣٧٦ پێکسڵ و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، چارەسەرکەری ئێکسینۆس ١٠٨٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە.
مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس ٦٠ سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٤٨+١٣+١٣) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٣٢ مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی ٤٢٠٠ میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە لەمسە و بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات.