سیگناڵ و تەلەگرام ژمارەی بەکارهێنەرانیان بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە پاش ئەوەی تۆڕی پەیوەندی واتسئاپ چەند تایبەتمەندییەکی زیاد کرد، سیگناڵ و تەلەگرام کەوتنە کێ بڕکێ لەگەڵیدا و بەهۆی زیاد کردنی تایبەتمەندی نوێ وە، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ژمارەی بەکارهێنەرانیان بەرزبۆوە.

لەچەند رۆژی رابردوو واتسئاپ تایبەتمەندیە نوێیەکانی خستە کار بۆ بەکارهێنەرانی،هەروەها داوایان لێدەکات کە کۆک بن لەسەر ئەو زانیاریانەی پەیوەندی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە هەیە، لەسەریان کۆ دەکرێتەوە وەک ناو و ژمارەی مۆبایل و شوێن.

هەندێک لە بەکار هێنەران بەم تایبەتمەدنییە نوێیانە ڕازی نەبوون، پێشنیاریان کرد کە تۆڕەکانیتری وەک سیگناڵ و تەلەگرام لە جیاتی بەکار بهێنرێت.
هەربۆیە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ماوەیەکی کەم دا، ژمارەی دروست کردنی ئەژماری تەلەگرام گەیشتۆتە ٢.٢ ملیۆن ،هەروەها سیگناڵ ١٠٠،٠٠٠کەس زیادی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا