دوو پۆستی دیكەی وزاری بۆ كورد یەكلابووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو پۆستی دیكەی وزاری لە حكومەتی عێراق بۆ كورد یەكلابوونەوە، بەوەش لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كورد چوار وەزارەتی بەركەوتووە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هەردوو پۆستی وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانكردنەوە رێككەوتن، وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یەكلابوونەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا كاندیدانی ئەو دوو وەزارەتە بێنە ئەنجومەنەكە و متمانە وەربگرن، بەوەش لە كابینەی سودانیدا، كورد چوار وەزارەت، شیعە 12 وەزارەت و سونە شەش وەزارەتیان هەیە.

هەروەها پۆستی راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئێزدییەكان درا بە پارتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا