وەزارەتی كارەبا: بۆ ماوەی دوو رۆژی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێلگەی كۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.

ئەوەشهاتووە، لە ماوەی پرۆسەكەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە كێلگەی كۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا كەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی كارەبا هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا، كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی كارەبا لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا كەمتر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا