لە كاتی گردبوونەوەی پارتێكی سیاسی لە پاكستان تەقینەوەیەك روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە ناو كۆنگرەی پارتی جەماعەی عولەمای ئیسلامی لە باكووری رۆژئاوای پاكستان، تائێستا لانیكەم 40 كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندارن.

رۆژی یەكشەممە 30_7_2023، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لە ناو كۆنگرەی پارتی جەماعەی عولەمای ئیسلامیی پاكستانی لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لانیكەم 40 كەس كوژران و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندارن.

دوای تەقینەوەكە، پۆلیس چووە ناوچەكە و دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا