نوری مالیکی: کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکە چارەسەر بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە13ی کانونی دووەم، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند”کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ سەرۆکایەتی و برایانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چونکە یەک چارەنووسمان هەیە و چاککردنی دۆخی هەرێمی کوردستان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەغدا دەبێت، بۆیە بەردەوام کە کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەبارەی خاڵە هاوبەشەکان دەکەین، هەندێک پرسیش هەن کە پێویستی بە چارەسەرە و دەتوانین بلێن سرووشتی کار دروستی دەکات.”

ئاماژەی بەوەکرد، تاوتوێ هەندێک بابەتی پەیوەندیدارمان بە بارۆدۆخی ئەمنی کردووە، بە تایبەتی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئێمە پێداگرین لەسەر سەلامەتی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەگشتی، واتا گفتوگۆکانمان پشتی بەوە دەبەست کە ئێمە هاوبەشین بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر دروست بکەین و عێراق لە هەموو پشێوی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرین.”

هاوکات، لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نوری مالیکی ڕوونیکردەوە، برایانمان گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کرد و ئێمەش پشت بەخوا لەگەڵ حکومەت قسە دەکەین لەبارەی خەرجکردنی مووچەکانیان و کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکە چارەسەر بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا