پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، “راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەن لەسەر ئەوەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم پاشەکشەی کردوە لەهەموو بوارێکدا و لەگەڵ خەڵک و لایەنەکانیش راستگۆ نەبووە”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایەتی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند، “کابینەی نۆ لهگهڵ لایهنهكان و خهڵكیشدا راستگۆ نهبوو، بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردو بارودۆخی خەڵکیش خراپتر بوو”.
باسی لەوەشکرد، “بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیەو هەرێم لەهەموو بورەکاندا پاشەکشەی کردوەو ئەمەش ناوبانگی هەرێمی لەکەدار کردووە “.
ئەوەشی خستەڕوو، “جیاکاری و پشتگوێخستنی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان دیارییەکی دیکەی ئەم کابینەیە بوو بۆ خەڵک و بەراورد بە کابینەکانی پێشوو شکستخوارتووترینەو جیاکاری تۆخترکردەوە”.