دژەتیرۆری کوردستان: لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە دژە تیرۆری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و ڕەقە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا