سودانی بڕیاریدا قوربانییانی خۆپیشاندانەكەی كەركوك بە شەهید ئەژماربكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە خۆپیشاندانەكەی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-دا شەهیدكران، مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.

لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەرەكانی لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە بوونە قوربانی مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە وەفدێكی حكومەتی عێراق كەپێكهاتووە لە د. حەمزە مەحمەداوی راوێژكاری سەرۆكوەزیران و لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیران سەردانی پرسەی شەهیدەكانی كەركوكیان كرد و بە كەسوكاری شەهیدەكانیان راگەیاند: لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەكرێت و ئەنجامدەرانی تاوانەكان سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-ەوە، هەریەك لە هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حوسێن سابیر شەهیدكران، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبی بوو و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا