زانیاریی ناو کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارداوە ‘مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تا بەغدا تەواوی بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە دەنێرێت’.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13-3-2024)، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەنگاو و رێکارەکانی ئەم دواییانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرابوو، کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێم رەتیکردووەتەوە ئەو 560 ملیار دینارە وەربگرێت کە بەغدا بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە و داوادەکات تەواوی پارەکە بنێردرێت.

رۆژی 11ـی ئاداری 2024، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.
هەر زوو وەزارەتی داریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی و راگەیەندراو، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاندبوو، ئەوان بە نوسراوی فەرمی داوای تەواوی مووچەی مووچەخۆرانیان کردووە کە بڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن دینارە بەڵام تەنها %59ـی ئەو پارەیە و بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناریان پێگەیشتووە و 390 ملیاری کەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا