وەزیری دارایی عێراق: دابەشکردنی مووچە ڕاناگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە بەناڕاست لە قەڵەم دەدات کە باس لە ڕاگرتنی دابەشکردنی مووچە دەکەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، عەلی عەلاوی ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست لەقەڵەم داوە کە لەبارەی ڕاگرتنی دابەشکردنی مووچە و کاریگەری قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق لەسەر مووچە بڵاوکراونەتەوە.

وتوشیەتی، حکومەتی عێراق بەهۆی نەبوونی بودجەی 2022 لە دابەشکردنی مووچە ناوەستێت و دەتوانێت لە بودجەی ساڵی 2021 مووچە دابین بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە چوونەناو ساڵی 2023 بەبێ بوونی بودجە و یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراک، حکومەتی عێراق ناچار دەبێت لە بودجەی 2021 خەرجییەکان دابین بکات، چونکە لە یاسای عێراقیدا هاتووە لەحاڵەتی نەبوونی بودجە دەتوانرێت لە بودجەی ساڵی ڕابردوو خەرجییەکان دابین بکرێن.

جێی باسە نەبوونی بودجەی 2022 دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق کە بوونەهۆی پەکخستنی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا