دیداری لوتکەی عێراق و ئوردن و میسڕ لەعێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەغدای پایتەختی عێراق، دیداری لوتکەی سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسڕ دەستیپێکرد.

لایخۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەراسیمێکی فەرمیدا پێشوازی لە شا عەبدوڵـڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ کرد.

پێشتریش بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شای ئوردن تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئوردن و هەماهەنگی هاوبەشیان لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەبوارە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکاندا کرد.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەریەکە لەکازمی و سیسی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و میسڕیان کرد.

لەئێستاشدا دیداری لوتکەی عێراق و ئوردن و میسڕ لەبەغدا دەستیپێکردووە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر دۆسیە جیاجیاکانی بواری سیاسەت و ئاسایش و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی ئابووری لەبواری وەبەرهێنان بکرێت.

May be an image of 2 people, people standing and suit

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا