لە کەرکوک کچێک باوکی خۆی کوشت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کەرکوک کچێک باوکی خۆی لە شیرینی خەودا بە فیشەک کوشت.

لایخۆیەوە عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی مەرزیخەی سنوری ناحیەی شوان لە كەركوك، باوكێك لەلایەن كچە 15 بۆ 16 ساڵانەكەیەوە بە چەكی كڵاشینكۆف كوژرا كە هۆكارەكەی بۆ كێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەكە كچەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كوژراوەكە ناوی لوقمان مەجیدە و خەڵكی كەركوكە، هێزە ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا