پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 10ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 250 کیلۆگرام هەرمێی خراپدا گرتووە و لەناوی دەبەن.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکان ئەوەیخستووەتەڕوو بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆخواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر 250 کیلۆگرام هەرمێدا گرتوە کە شیاوی خواردن نییە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی هەرمێ خراپبوەکە لەناودەبرێت.
ڕوونیکردەوە، خاوەنەکەشی ڕووبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.