دەنگۆی کشانەوەی هەسەدە لە عەین عیسا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی سپۆتنیکی روسی بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی شارۆچکەی عەین عیسا لە پارێزگای رەقە لە رۆژئاوای کوردستان بە هێزەکانی رژێمی سوریا و هێزەکانی روسیا.

لەوبارەیەوە، عومەر رەحمون ئەندامی دەستەی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی سەر بە رژێمی سوریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی یەکشەممە، چەند رێککەوتنێک لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” و رژێمی سوریا ئەنجامدراوە.

رەحمون دەشڵێت: هەتا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی خاڵەکانی رێککەوتنەکە بەردەست نییە بەڵام کوردەکان بە روسیایان وتووە، ئامادەن تەواوی عەین عیسا رادەست بکەن و لە چەند سەعاتی داهاتووشدا دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت.

هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاونەکراوەتەوە و هیچ هەنگاوێکی کردەییش لەلایەن ئەو هێزەوە نەنراوە بۆ کشانەوە لە میحوەرەکانی عەین عیسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا