دێرەزور.. دەروازەیەک لەنێوان هەسەدە و رژێمی سوریا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە گوندی ساڵحیەی سەر بە پارێزگای دێرەزور لە سوریا، دەروازەیەک لەنێوان زەوییەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریا کرایەوە.

گرنگی ستراتیژی گوندی ساڵحیە لەوەدایە، تاکە دەروازەیە کە پارێزگای دێرەزور و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

لەوبارەیەوە فازڵ زاهر لە ئەنجومەنی گوندی ساڵیە رایگەیاند، کردنەوەی دەروازەکە دەبێتەهۆی ئاسانکاری لە ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە و گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و لانەکانیان.

هاوکات، سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەربازانی روسیا لە ناوەندی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی سوریا دەربڕی کە بەشداربوون لە دانوستانی دوورودرێژ لەگەڵ دەسەڵاتداران لەبارەی کردنەوەی ئەم دەروازەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەتا ئێستا بەشێکی زۆر لە خێزانەکانی سوریا لەڕێی پاستپۆرتەوە لەناو وڵاتەکەی خۆیاندا گەشت و هاتوچۆ دەکەن وەک ئەوەی بە نیشتیمانی خۆیان بێگانە بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا