پۆڵەتیک پرێس
دانیشتووانی شارۆچکەی عەین عیسا رۆژی سێشەممە، لەبەردەم بنکەی روسیادا گرد بوونەوە و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتەیان کرد بۆسەر شارۆچکەکە.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی عەین عیسا رایگەیاند، دانیشتووانی شارۆچکەکە لەبەردەم بنکەی روسیادا گردبوونەتەوە و داوایان کردووە روسیا لە ئاست هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناچەکە بێدەنگ نەبێت.
سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، دانیشتووانی عەین عیسا بەنزیکەیی هەموو رۆژێک لەبەردەم بنکەی روسیادا گرد دەبنەوە و داوادەکەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بکەونە جوڵە بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا کە بووەتەهۆی ئەوەی دانیشتووان ناچار بکات عەین عیسا چۆڵ بکەن.
هاوکات، لەڕووی سەربازییەوە، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، میحوەرەکانی دەوروبەری عەین عیسا، لە بەیانییەوە تا ئێستا ئارامییان بەخۆوەبینیوە.
رۆژانە بەشێوەی ماوە ماوە، تورکیا هێرش دەکاتە سەر شارۆچکەی عەین عیسا و تا ئێستاش رووسەکان بێدەنگن لە ئاست ئەم هێرشانە.