بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ: ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبونی لافاویان لەسەر چارەسەركراوە

پۆڵَەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم كەندە سرووشتییەكانی دەرەوەی شارەكان، ئەو شوێنانەی كە هەستكراوە گرفتی گیرانیان هەبێت بە هەر شێوازێك بێت چارەسەركراون و لەنێو شارەكانیشن مەنهۆڵەكان و چەپەرەكان بۆریی ئاوەڕۆكان كاری خاوێنكردنەوەیان بۆ كراوە.

شەپۆلێكی بارانبارین لە رۆژی هەینییەوە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای هەولێر لە حاجی ئۆمەران باریوە، لە سلێمانی لە سەنتەری شارەكە و لە دهۆكیش لە زاخۆ زۆرترین باران باریوە، هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە لە تەوێڵە زۆرترین بارانبارین تۆماركراوە و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم كەندە سرووشتییەكانی دەرەوەی شارەكان، ئەو شوێنانەی كە هەستكراوە گرفتی گیرانیان هەبێت بە هەر شێوازێك بێت چارەسەركراون و لەنێو شارەكانیشن مەنهۆڵەكان و چەپەرەكان بۆریی ئاوەڕۆكان كاری خاوێنكردنەوەیان بۆ كراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند پلانێك كاری كردووە، پلانە هەنووكەییەكان بریتین لە خاوێنكردنەوەی كەندە سرووشتییەكانی دەرەوەی شارەكان، ئەو شوێنانەی كە هەستكراوە گرفتی گیرانیان هەبێت بە هەر هۆكارێك، لەنێو شارەكانیش مەنهۆڵەكان و چەپەرەكان بۆریی ئاوەڕۆكان كاری خاوێنكردنەوەیان بۆ كراوە.

وەكو پلانی كورتخایەنیش، بە وتەی ئاری ئەحمەد، ساڵی رابردوو لە هەندێك شوێن هەست بەوە كرا قەنتەرەكان و شوێنی پردەكان و هەر شوێنێكی دیكە كە توانای لەخۆگرتنی ئەو بڕە ئاوەی نەبووبێت كە پێشتر پێیدا هاتووە، لە چەند شوێنێك كاركرا بە زیادكردنی ژمارەی دەرچەكانیان و گەورەكردنی قەبارەی قەنتەرەكان، كاركردن لەو بارەیەوەش تاوەكو ئێستا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، هەموو پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكان لەلایەن خۆیانەوە بودجەیەكیان بۆ خاوێكردنەوەی كەندە سرووشتییەكان و ئاوەڕۆكانی ناو شار و دەوروبەری دابینكردووە كە بودجەكەیان چەند ملیارێكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا