تمەنی ئێرانی دابەزینێكی تری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی پێگەی Bonbast.com، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی یەك شەممە 20 ئەیلوول، هەر دۆلارێك بەرانبەر 273000 هەزار ریاڵ مەمەڵەی پێوەكراوە، كە رۆژی شەممە هەر دۆلارێك بەرانبەر 267800 هەزار ریاڵ بووە.

رۆژی شەممە ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندو ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی بەهای ئەو وڵاتە داناو ژمارەیەكی تری پێوانەیی لەدابەزین تۆماركرد.

لەگەڵ سزا نوێیەكانیشدا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە فەرمانێكی جێبەجێكار دەربكات، كە رێگەبدات بە سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر هەر كەسێكدا، كە سزاكانی دژ بە ئێران پێشێل بكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هەوڵەكانی واشنتۆنی بە “بێهودە” وەسف كرد و باسی ئەوەی كرد، كە ئەو هەوڵانەی ئەمریكا مەترسی گەورە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست دەكات.

واشنتۆن لە ساڵی 2018ەوە بە یەك لایەنە سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، كە بەوەش ئابووریی ئێرانی پەكخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا