پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراو بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دیناری عێراقی زیاتر دابەزیوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دینار بۆ نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلار دابەزیوە و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندیی عێراق دەیخاتە بازاڕەکانەوە.