پۆڵه‌تیك پرێس
هه‌رچه‌نده گرژى و ئاڵۆزى له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دروستبوو، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران ده‌نگ به كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان درا.
له دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه شه‌شى كانونى دووه‌م، له په‌رله‌مانى كوردستان 81 ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشی، كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان درا و به‌فه‌رمى كرایه وه‌زیر.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، به‌هۆى زیادنه‌كردنى بڕگەیەكی تایبەت بە رەوشی موچەخۆرانی هەرێم و ئەو هۆكارانەی كە بونە هۆی بڕینی موچە، چارەنوسی موچەی ئەو مانگانەی موچەخۆران گرژى له‌دانیشتنه‌كه دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه بۆ كاتێكى كه‌م دانیشتنه‌كه پشووى وه‌رگرت.
كه‌مال ئه‌تروشی
ساڵی 1955 له‌دایكبوه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له‌كۆلێژی زانستی زانكۆی به‌غدا له‌ساڵی 1975، هه‌روه‌ها له‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق كاریكردوه تا ساڵی 1985، دواتر چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و له‌قه‌ته‌ر خوێندنی ماسته‌ری له‌زانكۆیه‌كی فه‌ره‌نسی له‌بوارى جیۆفیزیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ته‌واوكردوه.
ئه‌تروشى له‌ساڵی 1991 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌بواری دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش بوه‌ته ڕاوێژكار له‌ئاژانسی كه‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدان له‌پڕۆژه‌كانی ئه‌فریقیا، له‌ساڵی 2005یشه‌وه وه‌ك جیۆفیزیا له‌كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یت ده‌ستی به‌كاركردن كردوه كه توانیویه‌تی چه‌ندین ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌كاربهێنێت كه یه‌كه‌مجاربوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كارهێندرابێت.
كه‌مال ئه‌تروشی له‌كۆمپانیای (پترۆناس)ی مالیزی كاریكردوه، ئێستاش له‌كۆمپانیای به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (تۆتاڵ) وه‌ك ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوو كارده‌كات.