قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر: رێگە بە قۆرخكاری نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی جموجۆڵ و چالاكبوونی بازاڕ بەهۆی دابەشكردنی دوو مووچەی فەرمانبەران، قایمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی لیژنەكانی قایمقامییەتەوە بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەكەین و ژمارەی لیژنەكان و دەرچوونەكان زیاد دەكەین و دەشڵێت، سزاكان لەسەر سەرپێچیكاران قورستر دەكەین.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، رێگە بە كەس نادەین بۆنە و‌ فرسەتەكان بقۆزێتەوە و نرخ بەرز بكاتەوە و خۆراكی ماوە بەسەرچوو بەسەر هاووڵاتییاندا ساخ بكاتەوە.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، كە لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكانی چاودێریی 1980 جار سەردانی شوێنە جیاوازەكانیان كردووە، جگە لە سەردانە لەناكاو و پێویستەكانیش، هەروەها داهاتی سزا سەپێندراوەكانیش 88 ملیۆن دینار بووە.

ڕوونیشیكردەوە، جۆرەكانی سزادان بریتیین لە پێبژاردن، داخستنی شوێنەكە و هەروەها دادگایی كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا