عێراق لە ناوچەی هاوسنوری سعودیە ئۆپراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ناوخۆیی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەستیکردووە بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەیەکی سنوری لە چەکدارانی داعش.

ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەیەکی بیابانی هاوسنور لەگەڵ سعودیە دەستیپێکردووە و ئامانج لێی پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە چکدارانی داعش.

ئەم ئۆپراسیۆنە یەکەم هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 دا ئەو پرێزگایە لە دەستی داعش ڕزگار کرا.

عیماد دلێمی، قایمقامی قەزای ڕەتبەی سەر پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە کە زانیاریان بە هێزە ئەمنیەکان داوە بەڕێوەدەچێت و چەند فەوجێکی سوپای عێراق بەشداری تێدا دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا