كەشناسی عێراق: ئەگەری دروست بوونی لافاو لە چەند پارێزگایەك هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لە روودانی لافاو لە پێنج پارێزگای وڵات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات بە وریاییەوە مامەڵە بكەن.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، لەمڕۆوە عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك و باران بارین پارێزگاكانی وڵاتەكە دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

راشیگەیاند، بەپێی پێشبینییەكانیان لافاو ناوچەكانی سەر بە پارێزگاكانی دیالە و میسان و واست و بەسرە و موسەنا دەگرێتەوە، لە دوێنێشەوە لافاو ناوچەیەكی خۆرئاوای شاری “عنە”ی لە پارێزگای ئەنبار گرتووەتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیشی كردووە ئەو باران بارینە لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ چەند رۆژی داهاتووبەردەوام بێت، داواشی لە هاووڵاتیان كرد ئاگادار بن و بە وریاییەوە مامەڵە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا