تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو.

ئۆپۆ ئەی 17 ئی کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7325 ئەی ئی سناپ دارگۆن778 پڵەس فایف جی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا