ڤیدیۆ.. مۆبایلێکی گرانبەهای هواوی

پۆڵەتیک پرێس

چەند ڤیدیۆیەکی مۆبایلی نوێی هواوی مەیت ئێکس٢ بڵاوکراوەتەوە، مۆبایلەکە نرخەکەی ٣٠٠٠ دۆلارە، چونکە بەرگەی تاقیکردنەوە قورسەکان دەگرێت و توانای بەرگەگرتنی سووتان و ڕوشانی هەیە.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتەوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ئاگر لە شاشەی مۆبایلەکە دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ سووتان و زیانێکی پێوە دیار نییە و بەشێوەیەکی ئاسای کار دەکات، کاتێک بۆماوەی زیاتر لە ١٠ چرکە ئاگر لە شاشەی ناوەوەی دراوە هەندێک پاشماوەی سووتانی پێوە دیار بووە بەڵام کاریگەری نەبووە و بە ئاسای کاری کردووە.

لەکاتی تاقیکردنەوەی توانای بەرگەگرتنی شاشەکە دەرکەوت توانای بەرگەگرتنەکەی لە ئاستی شەشدایە، بەرگەی بەرکەوتنە بەهێزەکان دەگرێت، شاشەی ناوەوەی توانای بەرگەگرتنی کەمترە.

لەڕێگەی گوێزانێکی تیژەوە تاقیانکردەوە شوشەی کامێراکەی بڕوشێنن، بەڵام بەئاسای مایەوە و هیچ کاریگەرییەکی نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا