دوو سەركردەی هەسەدە لەلایەن توركیاوە شەهیدكران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا، ئامانجێكی لە نزیك گوندی تەلجومانی سەر بە ناحیەی گێركێلگێ، لە پارێزگای حەسەكە كە 60 كیلۆمەتری لە قامیشلۆ دوورە، بۆردومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان، دوو هاوسەرۆكی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی زیندان، لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ناوەكانی زەینەب سارۆخان و یەڵماز شێرۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا شەهیدبوون.

تا ئێستا هەسەدە بەفەرمی هیچ زانیارییەكی لەسەر بۆردومانەكە بڵاونەكردووەتەوە و میدیاكانی نزیك لە پەكەكە و یەپەگەش هەواڵی بۆردومانەكەیان پشت راستكردووەتەوە بەبێ‌ ئەوەی زانیاری دەربارەی بۆردومانەكە بخەنە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا