پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەنها لە مانگی ڕابردوودا قائیمقامیەتی سلێمانی هەزار و 323 پسوڵەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەی داوە بە خاوەنی شوێنکارەکان و 103 شوێنیش داخراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا هەزار و 323 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و ئاگاداركردنه‌وه دراوە به خاوه‌نی شوێنكاره‌كان و 103 شوێنیش داخراون، نزیكه‌ی 17 تۆن خۆراك و شمه‌کی نه‌شیاو ته‌له‌ف كراون.
هاوکات، هه‌ر له‌و مانگه‌دا بڕی 45 ملیۆن دینار سزای ماددی سه‌رپێچیكاران دراوه و 18 شوێن دراون به دادگا.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌كان ته‌واوی ژماره‌كان به‌راورد به مانگی پێشتری ئه‌مساڵ له سه‌ردان و سه‌رپێچی و داخستنه‌كان زیادیان كردووه.