تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیە پێشکەتووەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

ڤیڤۆ وای 75 ئێس کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 401 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی700ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا