پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی ئەی 34 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستبکات.
سامسۆنگ گالاکسی ئەی 34 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و ئاو بگرێت، کێشەکەی 203 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 525 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610ی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیەکی 300 دۆلار دەبێت.