هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات توانای نوشتانەوەی هەیە و ڕکابەری مۆبایلە پێشکەوتوەکانی هواوی و سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی هۆنۆر ماجیک فۆڵد کێشەکەی 295 گرامە، دووریەکەی(161.8/74.6/14.7) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی هەشت ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/200 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 413 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+12+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لەمس بێت و شوێنی دوو سیمی هەبێت، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا