150 خێزانی دیكەی عێراقی لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 150 خێزانی عێراقی، كە كەسوكاری چەكدارانی داعشن، لە كەمپی هۆلەوە لە رۆژئاوای كوردستانەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ كەمپی جەدعە لە سنووری پارێزگای نەینەوا.

رۆژی 12-8-2022، 134 خێزانی چەكدارانی پێشووی داعش لە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانەوە گەڕێندرانەوە كەمپی جەدعە لە سنووری پارێزگای نەینەوا.

كەمپی جەدعە بە 60 كیلۆمەتر لە باشووری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا دروستكراوە. ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق بڕیاریدا ژن و منداڵی چەكدارانی پێشووی داعش كە عێراقین و لە كەمپی هۆلن، بگەڕێنێتەوە. ئەوان دوای راهێنانەوەیان لە كەمپی جەدعە و دڵنیابوونەوە لە ناسنامەكانیان دەگەڕێندرێنەوە ناوچەكانیان.

تاوەكو ئێستا زیاتر لە 600 خێزانی چەكدارانی پێشووی داعش لە كەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە كەمپی جەدعە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا